لە گەرمیان دوو قوتابی دوای تاقیکردنەوە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن
- هەواڵ
- 20 ئایار

دیمەنێکی ڕووداوەکە، پاشماوەی ماتۆرسکیلەکە و سووتانی بارهەڵگرەکەی تێدا دەردەکەوێت؛ سەرچاوە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى گەرمیان لە فەیسبووک
ئاڤا نیوز
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو قوتابی قۆناغی بنەڕەتی کە برا بوون، دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوە لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە ماتۆڕسکیل دەکەونە ژێر بارهەڵگرێکەوە، بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 20-5-2025، لە گەرمیان ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆرسکیلێک و بارهەڵگرێک ڕووی دا. دوو کەس لەسەر ماتۆرسکیلەکە بوون، برا بوون و تەمەنیان 14 و 16 ساڵ بوو، هەردووکیان قوتابی پۆلی هەشتی بنەڕەتی بوون لە قوتابخانەی گوندی دێسوتر لە بناری بەمۆی سەر بە ناحییەی مەیدان.
هەردوو براکە ڕۆژانە بە ماتۆرسکیل بۆ قوتابخانە هاتووچۆیان کردووە، ئەمڕۆ چوارەم تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان کردووە، لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: ماتۆرسکیلەکە خۆی بە بەشی دواوەی بارهەڵگرەکەدا کێشاوە، ڕاستەوخۆ تانکی بەنزینی ئاگری گرتووە و تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە قوتابییەکان تەرمەکەی سووتاوە، بارهەڵگرەکەش ئاگری گرتووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید موحسین مەنسووربەگ، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە. ڕێگاکە لێژاییە و زۆرجار بارهەڵگرەکان کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە