
ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی خۆجێیی بەسرە دەڵێت، لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و ئیدارەی پارێزگای بەسرەدا گومانی گەندەڵی دەکرێت، بۆیەش پێشنیاز دەکات ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری شارەکە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەسعەد عیدانی لیستی تایبەت بە خۆی هەبوو و بووە براوەی یەکەمی پارێزگاکە، بەوەش پۆستی پارێزگاری بەدەستهێنایەوە، بەڵام چەند ڕۆژێکە لەسەر بابەتی زەوی زیادەڕۆ ناکۆکی لەنێوان عیدانی و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا دروستبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سعود ساعیدی، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی خۆجێیی بەسرە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان ڕاسپاردەی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزکردووەتەوە و تیایدا داوایکردووە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە پۆستەکەی ببەخشرێت و ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی گومانی گەندەڵی لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکاندا.
لیژنەکە پێشنیاز دەکات، ئەو بەرپرسانەی حکومەتی خۆجێی بەسرە کە لەبواری پێدانی پڕۆژەکان بە کۆمپانیاکان کاریان کردووە، بە هەمان هۆکار لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
یاریدەدەری سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا لە مەدرید کوژرا
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ماریا زاخارۆڤا: ڕووسیا پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
یاریدەدەری سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا لە مەدرید کوژرا
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ماریا زاخارۆڤا: ڕووسیا پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لەکاتی کارکارکردن بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەست دا