جۆی ویڵسن: حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی لە وەبەرهێنانی ئەمریکی لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆی ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی - سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی
ئاڤا نیوز
جۆی ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ویڵسن لە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، گرێبەستەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و حکومەتی هەرێـمی کوردستان بۆ گەشەدان بە کەرتی گازیی عێراق زۆر گرنگن.
ئەو دەشڵێت، توڕەم لەوەی حکومەتی عێراقی دژی ئەوم گرێبەستانەیە لە کاتێکدا بە هۆی ئەم گرێبەستانەوە عێراق پێویستیی بە هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە نامێنێت.
دەقی نووسینەکە:
"خۆشحاڵم بە بینینی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی. توڕەم بەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی و وەزارەتی نەوتی دژی وەبەرهێنانی ئەمریکین بۆ گەشەدان بە گازی عێراق کە ئەمە بۆ ڕاگرتنی هاوردەکردن لە ئێرانەوە زۆر گرنگە. ئەمریکا هەمیشە پاڵپشتی لە وەبەرهێنانە ئەمریکییەکان لە کوردستان دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرێبەستەکانی کوردستان لە ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە بازگەکانی حەشدی شەعبی ڕێگری لە بەرهەمی جووتیارانی کورد دەکرێ