مەسرور بارزانی: پرۆژەیەکی سیاسی هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان مومارەسەی مافە دەستوورییەکانی بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێککەوتننامەکانی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەداخەوە هەندێک بە ئاراستەیەکی دیکە لێکدانەوەیان بۆ ڕێکەوتنەکان کردووە، بە تایبەتی لەناو خودی عێراق، بەداخەوە وانییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێکدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر ئاشتی و بوژاندنەوەی ئابووری لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بەکاربهێنین، ئەم کۆمپانیانەی کە دێن هاوکارمانن لەو ئاستەوە کار دەکەین.
هەر لەبارەی گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، گوتی، بەداخەوە هەندێک بە ئاراستەیەکی دیکە لێکدانەوەیان بۆ ڕێکەوتنەکان کردووە، بە تایبەتی لەناو خودی عێراق، بەداخەوە کە وانییە، ئەوەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی لەگەڵ مافە دەستوورییەکان دەگونجێت و ئێمەش هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان دەدەین لە چوارچێوەی دەستوور، لە ئەمریکاش پێشوازی لەو هەوڵانەمان دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزە و بووژانەوەی کەرتی ئابووری لە وڵاتدا کە دەستمان پێکردووە.
سەرۆکوەزیران گوتیشی، ئەم گرێبەستانە دەرفەتە بۆ هەموو ناوچەکە، بۆ هەموو عێراق نەک تەنیا بۆ کوردستان، بەڵام دیارە پرۆژەیەکی سیاسی هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان مومارەسەی دەسەڵاتی مافە دەستوورییەکانی بکات لە پێشخستنی کەرتی وزە لە عێراقدا، بەتایبەتی ئەم گرێبەستانە لەناو خودی هەرێمی کوردستانەدایە نەک لەناوچە دابڕێنراوەکان، ئەمەش دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە کە بتوانێت ئەم کارانە بکات و ئێمەش بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گرێبەستەکانی کوردستان لە ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 ئایار
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە بازگەکانی حەشدی شەعبی ڕێگری لە بەرهەمی جووتیارانی کورد دەکرێ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بیانووی ڕاوەبەراز هۆزێکی عەرەبی لە سنووری کەرکووک پڕچەک دەکرێن