سوودانی: زەوی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تەرخان بکەن

شەیری بکە لە:
سوودانی: زەوی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تەرخان بکەن

محەممەد شیاح سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوای تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات و لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێکردنی ئاگاداردەکاتەوە .

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەڕاگەیێنراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-05-21، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی ئاراستە کردووە، پارچە زەوی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تەرخان بکەن.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، سوودانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد، هەنگاوی پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردا بگرنە بەر.

زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، داواکارییەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چوارچێوەی پێشنیازی چوارەم بۆ فراوانکردنی شاری نەهرەوان دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ