لە کۆنفڕانسی وزە لە واشنتن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی داهاتووی وزەی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆنفڕانسی وزە بکات و لەپانێڵێکدا باس لە داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
چیرۆکی سەرەکی: کۆنفڕانسی وزە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بە کاتی واشنتن و 3:30ـی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا، لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆنفڕانسەکەدا کە ئەنستیتیوتی جیهانیی ئەلمۆنیتۆر ڕێکیخستووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا لە دوو پانێلی تایبەتدا باس لە داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکەن.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 2025-05-17، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری کارەبا، وەزیری پێشمەرگە، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری دەرەوە، لەسەر بانگێشتی فەرمی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتنە واشنتن، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
وڵاتان نیگەرانی خۆیان بۆ هێرشەکەی واشنتن دەردەبڕن
- بیروڕا
- 45 خولەک لەمەوپێش
کوردستان بەردی بناغەی بوونیادنانی عێراقێکی یەکگرتووە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک لە یۆنان دەدات و هۆشداری لە ڕوودانی زریان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
وڵاتان نیگەرانی خۆیان بۆ هێرشەکەی واشنتن دەردەبڕن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک لە یۆنان دەدات و هۆشداری لە ڕوودانی زریان دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵنیایی لەبارەی كوالێتیی ئاوی ماڵان دەدرێت