سەرۆکوەزیران بارزانی و سێناتۆرێکی ئەمریکی دوایین پەرەسەندکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سێناتۆر تۆم کەتن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، درەنگانی شەوی ڕابردوو بە کاتی هەولێر، لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن لە واشنتن کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا گەیشتە واشنتن، سەرۆکوەزیران سەپەرشتیی واژۆکردنی دوو گڕێبەستی کردووە بە بەهای 110 ملیار دۆلار، لەو ڕۆژەوە سەرۆکوەزیران 13 کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکانی ئەمریکا کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە.
سێناتۆر کۆتن پشتیوانیی خۆی بۆ برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئەمەش بزانە: لە تەواوی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا، برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری بە ناحیەبوون بۆ گوندێکی سنووری قەزای تەق تەق دەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری بە ناحیەبوون بۆ گوندێکی سنووری قەزای تەق تەق دەردەچێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و عزەت شابەندەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی تەقەدوم بەبێ هیچ هاوپەیمانێتیەکی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات