وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران گشتاندنێک دەردەکات
- هەواڵ
- 22 ئایار

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، تا پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لە پەرلەمانی عێراق، هیچ زیادە مووچەیەکی پەیوەست بە فەرمانبەران خەرج ناکرێت، بەڵام داوا لە فەرمانگەکان دەکات لە ڕاییکردنی کاروباری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەڕووی کارگێڕییەوە بەردەوام بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی یەکی ئەمساڵ و بەهۆی ئەوەی خشتەی بودجە پەسەندنەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق هەموو زیادە مووچەیەکی پەیوەست بە خزمەت، بڕوانامە و پلەی بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە، بەڵام ئەگەر بودجە پەسەند بکرێت کۆی مانگەکانی ئەمساڵیان بەسەر یەکەوە بۆ خەرج دەکرێت، واتە مافەکانیان دوادەکەوێت بەڵام نافەوتێت.
نوسراوی فەرمی: سادق عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێکدا کە چوارشەممە دەریکردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکەی کردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، هەر چوار مانگ جارێک چاودێریی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە، هەژمارکردنی بڕوانامە و ماوەی خزمەتکردنی فەرمانبەران بکرێت و دەبێت ڕێکارەکانیان تەواوبکرێن، هەر ئاستەنگییەکیش بۆیان بێتەپێش بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان و حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەن.
وەزارەتەکە داوا دەکات پرسیار و نوسراوی دووبارەی ئاڕاستە نەکرێت کە پێشتر وەڵامیان دراوەتەوە و بۆ خوێندنی فەرمانبەرانیش دەبێت بەتەواوی کار بە ڕێنماییەکان بکرێت.
پەیوەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش دوای پلەبەرزکردنەوە و هەژمارکردنی خزمەت و بڕوانامە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، تا پەسەندکردنی خشتەی بودجە لە پەرلەمانی عێراق هیچ زیادە مووچەیەک خەرج ناکرێت، بەڵام ئەگەر زیادکردنی مووچەکە لەسەر حسابی داهاتی خۆیی فەرمانگەکە بێت، دەتوانرێت فەرمانی خەرجکردنی بۆ دەربکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن