
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاری خوێندنی باڵا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕێژەی لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێڵ لە 45%ـەوە بکاتە 65%.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: " وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرەڕاى لێخۆشبوونى (45%)ـى کرێى خوێندنى پارالێڵ، لەهەوڵێکی دیکەدا بڕیاری دا بە لێخۆشبوونى (20%)ـی دیکەى کرێى خوێندنى پارالێڵ لە زانکۆ و حکومییەکانى هەرێمى کوردستان".
بۆچی گرنگە: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو ئاسانكاریی خوێندن و بەردەوامبوونی زۆرترین قوتابی لە پرۆسەی خوێندندا، بەردەوام داشكاندن لە خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكاندا کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانج لە بڕیارەکە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان و پاڵپشتیكردنی ئەو قوتابییانەیە کە لە زانکۆ و پەیمانگە حكومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پارالێڵ دەخوێنن، بەمەرجێک پێش (05-05-2024) بە یەک قیست گشت پارەکە بدات، ئەمە تەنیا بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) جێبەجێ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ.. لە بۆردومانێکی تورکیادا نۆ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە