سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگە دادنووسییەكان پەیڕەو دەكرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

نۆرەگرتنی هاووڵاتیان لە یەکێک لە فەرمانگە دادنووسییەكانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ یەكەمجار سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانی فەرمانگە دادنووسییەكان پەیڕەو دەكرێت، هاووڵاتیان و پارێزەران بۆ تەواوكردنی نووسراوە دادییەكان پێشوەختە، كاتی سەردانیكردنیان تۆمار دەكەن.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی سەرجەم مامەڵە دادنووسییەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات بۆ یەكەمجار سیستمی نۆرەگرتنی پێشوەختەی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەكانی دادنووسی پەیڕەو بكات، لە قۆناغی یەكەمی پرۆسەكەش بەشێوەی تاقیكاری لە چەند فەرمانگەیەك تاقی كرایەوە.
لێدوانی فەرمی: یوسف حەوێز، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگە دادییەكانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارتی دادی عێراقی ڕاگەیاندووە، دەستپێكردنی ئەو سیستەمە لە چوارچێوەی بەئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەیە كە حكومەت و دامودەزگا حكومییەكان پێشكەش بە هاووڵاتیانی دەكات، ئامانج لێی ئاسانكردنی ڕاییكردنی مامەڵە دادنووسییەكان و نەهێشتنی ڕۆتیناتی ئیدارییە كە بەهۆی زۆری سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ فەرمانگەكان، بارگرانی دروست دەبوو.
چی ڕوودەدات: ئێستا وەزارەتی دادی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی ئامێری ئەلیكترۆنییە، بۆ بەگەڕخستنی سیستمی نۆرەی ئەلیكترۆنی و شارەزاكردنی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر سیستمەكە كار دەكەن لەڕێگەی بەشداریكردنییان لە خولی ڕاهێنانی پیشەیی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق، وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانگە دادنووسییەكانی ڕاسپاردووە كە لەپاڵ بە دیجیتاڵكردنی مامەڵە دادنووسییەكان، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو بكەن، هاوشێوەی زۆرێك لە دامودەزگاكانی دیكەی حكومەت كە ئێستا هەمان سیستم پەیڕەو دەكەن.
بۆچی گرنگە: بەهۆی زۆربوونی مامەڵە یاساییەكان و كەمی فەرمانگە دادنووسییەكان، قەرەباڵغیی زۆر لە فەرمانگەكان دروست دەبێت كە فشاریی زۆر بۆ سەر فەرمانبەران دەهێنێت، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەو بارگرانییە و ڕێكخستنی رۆتیناتی كاروباری ئیداری ئەو فەرمانگانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
کوەیت وڵاتینامەی هەزار و 292 کەس هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی سۆران کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
کوەیت وڵاتینامەی هەزار و 292 کەس هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ بریندارانی مەیدانی جەنگ ڕادەهێندرێن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی سۆران کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ دوو سیناتۆری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كۆدەبێتەوە