
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی خزمەتی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و ئەندامێكی لیژنەكە كۆدەبێتەوە و باس لە گرنگیی پتەوكردنی هاوبەشیی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-5-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
باكگراوند: لە ڕۆژی 17-5-2025ـەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێكی باڵای حكومی، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، زنجیرەیەك کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزیران و کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکانی وڵاتەکە هەبووە، سەرپەرشتی واژۆكردنی دوو گرێبەستی لە بواری نەوت و وزە كرد لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە