لە گوندێكی نزیك هەولێر گەنجێك دوای كوشتنی خوشكەكەی دەستگیر دەكرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆمەتبار لەژێر دەستی پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە شارەدێی كەسنەزانی سەر بە شاری هەولێر، گەنجێك خوشكەكەی بەر دەستڕێژی گوللــە دەدات و دەیكوژێت، دوای تاوانەكەش خۆی ڕادەستی پۆلیس دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 2025-05-23، لە گوندی پیرڕەش سەر بە ناحیەی كەسنەزانی شاری هەولێر، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، خوشكە تەمەن 20 ساڵەكەی دەكوژێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی ڕووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، دوای چوونی تیمەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان، دوای هەوڵەكانی پۆلیس، پاش چەند كاتژمێرێك تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، كوژراو كچێكی تەمەن 20 ساڵە بەناوی (أ. س. ج)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباری تاوانەکە كراوەتەوە و ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەرچاوەی خێر یا کاولکاری
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
22 ئایار
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر پۆندێكی دیكە لەتەواوبووندایە