د. عەبدولحەکیم خەسرۆ: لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەکراوە و دەنێردێت بۆ بەغدا
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەڵێت: لیستیی مووچەی مانگی پێنج ئامادە کراوە و لەم یەک دوو ڕۆژە دەنێردرێت بۆ بەغدا و ئەم هەفتەیە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت و کاری لەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کارکردن لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە، بە ئامانجی ئەوەی پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لسیتی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە، ئەگەر هەر گرفتێکی دیکە دروست بکرێت ئەوە تەکنیکی نییە، بەڵکو شتێکی دیکەیە. پلانی حکومەتی عێراق ئەوەیە پێش جەژن مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەش بکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەبارەت بە سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ واشنتن وتی:
- لە ڕابردوودا عێراق نەیتوانییوە سوود لە تواناکانی خۆی بۆ وزە وەربگرێت، هەرێمی کوردستان سەرنجی لەسەر سیاسەتێکە کە دەوڵەت پشت بە خۆی ببەستێت بۆ وزە.
- ستراتیژیەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە، هەرێمی کوردستان لەم ناوچەیە دەیەوێت دیدگای خۆی بۆ ئەم گۆڕانکارییە پێشکەش بکات.
- لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی باشمان ناوە، ئەمە خواستی ئەمریکایە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.
- لە بەغدا ئاراستەیەک هەیە کەرتی وزە بەربەستی بۆ دابنرێت، ئێمە دەمانەوێت وزە بەکاربێنین بۆ پێشخستنی گشت سێکتەرەکان دەکرێت عێراق بەشێک بێت لەو پرۆسەیە.
- عێراق پێویستە سیاسەتێکی سەربەخۆی هەبێت، عێراق لە قەیرانێکی گەورەیە لەبابەتی غاز.
- تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو فەرمانبەران دەبنە خاوەنی کارتی بانکی.
- پێویستە هەموو ئەو مامەڵانەی بە کاش دەکرێت، ببن بە بانکی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سپیکردنەوەی پارە بکرێت.
- وەزارەتی نەوتی عێراق پەلەی کردبوو لە دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ منداڵی یەک خێزان لە غەززە کوژران
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی گەنجێكی کوردی داعشی سەرخۆش لە بەریتانیا
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخی کەشوهەوا خەڵات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
23 ئایار
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە هەزاران خانەنشین پێنج مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی دوایین وادە دەداتە مووچەخۆران بۆ خۆتۆمارکردن لە هەژماری من