مارک ڕۆبیۆ: کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر بنەمای سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەیە
- هەواڵ
- 24 ئایار

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنەیەکی خۆی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پۆست کردووە و نووسینێکی لەسەر نووسیوە، کە دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پشتیووانیی ئەمریکام بۆ کوردستانێكی بەهێز و خۆڕاگر دووپات کردوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئەمریکایە؛ لەو ماوەیەدا دەیان کۆبوونەوە و دیداری گرنگی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجامدا، ڕۆژی هەینیش لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە؛ بواری وزە و پشتیووانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکە پشتیووانیی ئەمریکام بۆ کوردستانێكی بەهێز و خۆڕاگر دوپات کردوە."
ڕوبیۆ دەشڵێت، "بەهێزیی هەرێمی کوردستان بنەمایەکی گرنگە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.
لەلایەکی دیکە: لایخۆیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی، گرێبەستەکانی وزە بوژانەوە و گەشەسەندویی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دێنن. مەسرور بارزانی گوتیشی، لەم ڕێگەیەوە هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا قووڵتر دەکەینەوە.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لە بواری نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە