نەتەوەیەکگرتووەکان گەڕانەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 24 ئایار

ساتی گەڕانەوەی دەیان پەنابەری سووری لە دەرەوەی وڵات، ئەمەش دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان گەڕانەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار پەنابەر و ئاوارەی سووری بۆ ناوچەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت، "16 ملیۆن و 500 هەزار کەسیش لە سووریا پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی مرۆیی هەیە".
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8-12-2024، بە یارمەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، کاروانی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان دەستیپێکرد و زۆربەی ئەو کەسانەی بە هۆی شەڕ و پێکدادان و ململانێی تایفی ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەر ببوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ئیدم وسۆرنۆ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و زیاتر لە 500 هەزار پەنابەریش لە وڵاتانی دەوروبەری سووریاوە بۆ وڵاتەکەیان گەڕاونەتەوە.
بە گوتەی ئیدم وسۆرنۆ، 16ملیۆن و 500 هەزار کەس لە سووریا پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی مرۆیی هەیە و سەرەڕای زیادبوونی ئاستەنگییەکان نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "هیوادارین هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر سووریا ئاسانکاری بۆ پرۆسەی بوژانەوە و گەشەپێدان و گەڕانەوەی سەرجەم ئاوەرەکانی ئەو وڵاتە بکات.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئاماری بەشێک لە ڕێکخراو و سەنتەری لێکۆڵینەوەکان ژمارەی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی وڵات, تا کۆتایی ساڵی 2023 گەیشتووەتە نزیکەی حەوت ملیۆن پەنابەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە