سوودانی: نابێت هیچ لایەنێک سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا بەکاربهێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە گرنگی ڕێگری کردن لە بەرکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا لەلایەن لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەممە 24-5-2025، لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانیش دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بە پێویستی زانی هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە و ڕێگە بە هیچ لایەنێکی سیاسی نەدرێت سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا بەکاربهێنێت.
- بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا بە پێویست زانرا، بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت و بەرکەوتەی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی فراوان لەلایەن دەستەکەیانەوە کرد، هاوکات پێکهێنانی تیمی تایبەتمەند، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و گەرەنتیکردنی ڕکابەرییەکی دادپەروەرانە لەنێوان سەرجەم کاندیدەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
37 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
23 ئایار
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەن لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
23 ئایار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی دووکان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت قوتابی بریندار دەبن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەیان گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی وزاری تۆمار کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی داوا دەکات سزا بەسەر ڕووسیا بسەپێنرێت