
سەرچاوەی ئاوی فورات (بەنداوی ئەتاتورک) لە خاکی تورکیا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانەکانی ئاوی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون لەبارەی بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا ڕۆژانە، هاوکات وتیشی: بەشێک لە بەنداوەکان بە ملیارەها لیتر ئاوی گڵدراویان کەمە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان عێراق یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتان لەڕووی گۆڕانی ئاو هەواوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕوووی قەیرانی کەمیی ئاو بووەتەوە و بە وتەی بەرپرسانی حکومەت ئەمساڵ عێراق بە هاوینێکی سەخت تێدەپەڕێت و کەمترین بڕی ئاوی گڵدراوی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: عۆن زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سامانەکانی ئاو لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: عێراق و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی تورکیا ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکەدا لە ڕووباری فوراتەوە بەربداتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ ئێران و توركیا بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی عێراق.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی عۆن، عێراق پێویستیی بە دروستكردنی بەنداوی گڵدانەوەی ئاو نییە، بۆشایی گڵدانی گەورە لە بەنداوەكان هەیە، بە نزیكەی حەوت ملیار لیتری زیادە لە بەنداوی موسڵ، چوار ملیار لیتر لە بەنداوی سەرسار، و هەشت ملیار لیتری زیادە لە بەنداوی حەدیسە مەزەندە دەكرێن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی عێراق ڕاگەیاندبوو کە هاوینی 2025 سەخترین و ماندووکەرترین هاوین دەبێت بۆ عێراق، چونکە بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق کەمترین ئاوی گڵدراوی هەیە لە ئێستادا.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، 70% سەرچاوەی ئاوی عێراق لە تورکیا و سووریا و ئێرانەوەیە، بەڵام کەمتر لە 40%ـی ئەو بڕە ئاوەی بۆ دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
- بیروڕا
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
27 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
23 ئایار
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەن لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
23 ئایار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی دووکان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت قوتابی بریندار دەبن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەیان گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی وزاری تۆمار کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی داوا دەکات سزا بەسەر ڕووسیا بسەپێنرێت