سەفین دزەیی پەیامێک لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەفین دزەیی پەیامێک لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە.

وێنە گەورەکە: بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزە و کارەبا و چاکسازییەکانی حکومەت دووپات کردەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "کۆتاییمان بە سەردانێکی سەرکەوتووانە بۆ واشنتن بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی هێنا".

زانیاریی زیاتر: سەفین دزەیی دەشڵێت: سوپاسی هاوڕێ و هاوبەشە ئەمریکییەکانمان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کردین. سوپاس بۆ نوێنەرایەتیی حکومەت لە ئەمریکا، ستافی پڕۆتۆکۆڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ