
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان , سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ نووسینەوە و دانانی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا، بانگەوازێک ئاڕاستەی پارتە سیاسیەکانی تورکیا دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هێنانە کایەی ئارامی بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر، چەندین جارە داوای هەموارکردنەوەی دەستووری کردووە، کۆتا جار کە دەستووری ئەو وڵاتە هەموارکرابێتەوە لە ساڵی 2017 بوو کە شێوازی حکومڕانی تورکیای لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕی.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدکانی تورکیا لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئاک پارتییەوە بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ئەردۆغان لەگەڵ هەردوو ناوەندی بڕیار و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاکپارتی کۆدەبێتەوە.
- ژمارەیەک پرس لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن لەوانە:- پرسی چەکدارانی پەکەکە و نووسینەوە دەستووری نوێی تورکیا، دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، کۆبوونەوەی لایەنی سووریا و ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەردۆغان خواستی خۆی بۆ نووسینەوە دەستوورێکی نوێ نیشانداوە و ڕایگەیاند، ئامانجی ئەو لە گۆڕینی دەستوور بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوە و بوون بە سەرۆک نییە، بەڵکو ئامانجی گۆڕینی دەستوورە لە پێناو بەهێزکردنی تورکیا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوڵەت باخچەلی، سەرۆکی هاوپەیمانی مەهەپە لە وڵامی قسەکانی ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەپێناو نەخشەڕێگای 100 ساڵەی تورکیا، دەوڵەت و میللەت پێویستییان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ