بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دینار هۆڵێكی ڕۆشنبیریی مۆدێرن لە بەردەڕەش دروست دەكرێت

شەیری بکە لە:
بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دینار هۆڵێكی ڕۆشنبیریی مۆدێرن لە بەردەڕەش دروست دەكرێت

باڵەخانەی هۆڵی ڕۆشنبیریی بەردەڕەش

ئاڤا نیوز

بە گوژمەی حەوت ملیار و 348 ملیۆن دینار، هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەری لە قەزای بەردەڕەش دروست دەکرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەكەش، گرفتی نەبوونی هۆڵێكی گشتی بە ستانداردی سەردەمییانە، چارەسەر دەبێت.

وێنە گەورەكە: هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش، لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەسەر ڕووبەری 40 هەزار مەتر دووجا بە شێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بونیاد دەنرێت كە سەرجەم كارەكانی لەڕێگەی دەستی كاری خۆماڵییەوە جێبەجێ دەكرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تێچووی دروستكردنی هۆڵەكە؛ حەوت ملیار و 348 ملیۆن دینارە و ئێستا 33%ـی كارەكانی پرۆژەكە جێبەجێكراوە و بڕیارە لەكاتی دیاریكراودا تەواوبكرێت.

بۆچی گرنگە: هۆڵی ڕۆشنبیری و بیرەوەریی بەردەڕەش، دەبێتە ناوەندێکی گرنگی بەڕێوەچوونی چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە دەڤەرەکە، هاوكات گرفتی نەبوونی هۆڵی سەردەمییانە لە قەزاكە چارەسەر دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ