بەرپرسێکی پارتی لە شنگال: هاوپەیمانێتی یەکێتی لە نەینەوا دەنگی کورد پەرت دەکات
- هەواڵ
- 26 ئایار

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دروستکردنی هاوپەیمانی لەلایەن یەکێتییەوە لەگەڵ لایەنە عەرەبەکان لە نەینەوا، کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و بەرپرسێکی پارتی لەو سنوورە پێیوایە کە کاریگەری لەسەر پەرتبوون و کەمبوونەوەی دەنگەکانی کورد دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تاوەکو ئێستا 118 پارتی سیاسیی، 25 هاوپەیمانێتی، کە پێنجیان هاوپەیمانێتیان پەسەند کراوە، هەروەها 11 هاوپەیمانێتی چاوەڕوانی بڕیاری پەسەندکردنن و 16 لیستی تاکە کەسیش تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: نازم کەبیر، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پارتی لە نەینەوا هاوپەیمانێتی نییە و بە لیستێک بەشداری دەکات، هەرچەندە پێشتر هەوڵماندا هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام دیاربوو هەر لایەنێک ئەجێندای خۆی هەبوو بۆیە هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتمانی لەسنووری نەینەوا، کاریگەری لەسەر پەرتبوون و بزربوونی دەنگەکانی کورد لەو سنوورە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی 142 هەزار دەنگی لە نەینەوا بەدەستهێنا، سەرەڕای چەندین تێبینی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکە و یاسای هەڵبژاردنەکە، توانی لە کۆی 26 کورسی چوار کورسی بەدەستبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نەینەوا لەگەڵ هەریەک لە، حیزبی مەسیری نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی ئەنجام عەلی عومەر و حیزبی ڕەفعەی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی ڕافع سالم ئەحمەد. هاوپەیمانیەتی بەستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی خێرای ئەمریکا بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە ئێران ماونەتەوە: جێیبێڵن