هۆشیار زێباری: ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی

ئاڤا نیوز

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر  هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە و لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ زنجیرەیەک کۆبونەوەیان لە ئاستی جیاواز ئەنجامداوە، بەڵام هێشتان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. لە داهاتوو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی لە هەولێر گوتی: لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر  هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی ڕابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی ڕابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.

- ئێستا چووینەتە وردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و ‌خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیاربەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 21-5-2025، دوایین کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کرا،  گفتوگۆیان لەسەر تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ