
دیمەنێکی سەنتەری شاری زیقار
ئاڤا نیوز
تەندروستی زیقار چاكبوونەوەی سەرجەم تووشبووانی تای خوێنبەربوونی لەپارێزگاکە ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئێستا هیچ تووشبوویێک بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار نەماوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق، پارێزگای زیقار زۆرترین تووشبووی تای خوێنبەربوونی تۆمار كرد و ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە گەیشتووەتە 29 کەس.
لێدوانی فەرمی: ڕەشید نەجم خالیدی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی زیقار ڕایگەباند: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هیچ تووشبووێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاری زیقار تۆمار نەکراوە، هاوکات سەرجەم تووشبووانیش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە، ئێستا هیچ تووشبووێك لە نەخۆشخانە نەماون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، هاوکات بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز