
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، لیستی خانەنشینانی نوێی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، 12 مووچەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێنمایی خانەنشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون، 25 ساڵ خزمەت و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، 12 مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت. تاوەکو ئێستا مامەڵەی 10 هەزار و 500 خانەنشین تەواوبووە، نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسیش 12 مووچەکە دەیگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لیستی ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە بەجیا نێردراون، خەرجکردنی پارەکە دەکەوێتە دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ، ئەم پرۆسەیەش نزیکەی 27 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا