سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی لە قۆناغەكانی كۆتایی گفتۆگۆداین

شەیری بکە لە:
سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی لە قۆناغەكانی كۆتایی گفتۆگۆداین

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئاڤا نیوز 

 

گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باس لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی حیزبەكە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكات.

 

وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی ڕابروودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا و تیمی تەکنیکی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، دوایین کۆبوونەوەی نێوانیشیان؛ لە ڕۆژی 2025..21 بووە لە هەولێر. 

 


لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قوباد تاڵەبانی لە ڕۆژانی ڕابردوو باسی ئەوەی كرد كە لای كەس جێگەی سەرسوڕمان نەبێت كە یەكێتی  و پارتی لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بە پێشنیاری تازەوە بچینە پێش، ئێمە لە قۆناغەكانی كۆتایی گفتوگۆداین، بەڵام تاوەكوو ئێستا نەگەیشتووینەتە خاڵی كۆتایی كە دامەزراندن و پێكهێنانی حكومەتە.

 

لەلایەکی دیکەوە:  هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی لەسەر  هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانیباس کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی ڕابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی ڕابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ