ڕێگری لە هەناردەی کاڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە
- هەواڵ
- 28 ئایار

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە سنووری پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە کوردستانەوە بۆ عێراق، بەڵام جارێکی دیکە لە دەروازەکانی عێراق ڕێگری دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 06-05-2025، دوای دوو ساڵ، لە بەغدا شاندی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە ئاڤای گوت، "بەبیانووی ئەوەی بارەکان لە 14-04-2025 داخڵ بوون، نەیانهێشتووە چوار بارهەڵگری کەلوپەل و خۆراک لە مووسڵ دەرباز ببن، بەڵام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەین و بارەکان تێپەڕببن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە نوێیەی کراوە، هەر بارهەڵگرێک کە داخل دەبێت، پشکنینی بۆ دەکرێت و گومرگی لێوەردەگیرێت، مەنەفێست و پێناسی گومرگی دەکرێت، ئینجا مۆر دەکرێت و بارەکە قوفڵ دەکرێت، ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو شارە بەڕێدەکرێت کە بارەکەی بۆ هاتووە.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی 70%ـی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لەگەڵ ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن