
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
تیمی وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق، دوای سێ ڕۆژ لە وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواوبوو. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هیچ تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە نەبووە."
وێنە گەورەکە: سێ ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و داهاتی نانەوتی و تەرازووی پێداچوونەی مانگی چوار جێبەجێکردووە، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە ئەوەیە بڕیاری خەرجکردنی پارە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نەبووە و تەنیا خەرجکردنی پارەکە ماوە."
گوتیشی: "ئەو وردەکارییانەی پێشووتر دەبوونە هۆی وەستاندنی خەرجکردنی پارە، سەرجەمیان چارەسەر کراون، ئەگەر پارەی مووچە خەرج نەکرێت، هیچ هۆکارێکی تەکنیکی لە پشتەوە نییە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج داوای 975 ملیار دیناری کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مووچەی مانگی چوار بەغدا 959 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
16 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن