عەلی عەلاق: هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت
- بزنس
- 28 ئایار

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کارا بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، هاوکات بوونی دادگای تایبەتمەندیش لە کوردستان وایکردووە دۆسییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە بەخێرایی یەکلایی ببنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە کارەکانی دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دەستیپێکرد، تیایدا نەخشەڕێگای بانکی بۆ زیاتر گەشەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنیش تاوتوێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان کارایانە بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەویش لەڕێگەی بوونی نوێنەریان لە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەشڵێت: کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی کاروباری بانکە حکومیی و تایبەتییەکان لە هەموو ئاستەکان بەردەوامە تا بتوانن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کار بکەن. دەشڵێت، پێگەی بانکە عێراقییەکان لەڕێگەی بانکی نێوەندگیرەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەهێزکراوە و بەردەوامیش دەبین لەو کارە.
عەلی عەلاق ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، کارایانە بەشدارە لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەویش لەڕێگەی بوونی نوێنەری لە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر. ئەوەش مانای وایە بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە سەرانسەریی و نیشتیمانین، هاوکات لە هەرێمی کوردستان دادگای تایبەتمەند بە دۆسییەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر هەیە ئەوەش یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسییانە لە دادگاکان خێراتر دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانمان بۆ دابەشکردنی دراوی بیانی بەم جۆرەی ئێستا شێوازێکی نمونەییە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان. ئێستا لە قۆناغی کۆتاییداین بۆ بەستنەوەی تەواوەتی بانکی ناوەندی بە دامەزراوەکانی باج و گومرگ، بەوەش دەتوانین کۆنتڕۆڵی پرۆسە داراییەکان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای گوندی زەڵم چاک دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لەسەر ڕاگرتنی مووچە چوار گوشاری لەبەردەمە بەرامبەر بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا لەبارەی مووچە وەڵامی کوردستان دەداتەوە و چەند بیانوویەک دەهێنێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ناردنی مووچە هەرێمی کوردستان تا جەژن مۆڵەت دەداتە بەغدا
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان بە ژمارە و وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆران عومەر: نابێت مووچەی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە پرسی سیاسیی بکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان یاداشتێک ڕادەستی سوودانی دەکرێت