کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق بۆ ئاڤا: کار بۆ هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکان دەکەین
- بزنس
- 28 ئایار

ئەندامانی کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی پارە سپیکردنەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق ڕایگەیاند، پاراستنی بانکە عێراقییەکان لە سزاکان و بێبەشکردنیان لە مامەڵەکردن بە دۆلار پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، ئێستاش کار بۆ هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق لە 68 بانک پێکهاتووە و ماوەی ڕابردوو بەشێکیان بەهۆی تێبینیی خەزێنەی ئەمریکاوە، لە پێدانی دۆلار بێبەشکران.
لێدوانی فەرمی: وەدیع حەنزەل، سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە هاوکاری بانکی ناوەندی کار بۆ ئەوە دەکەن سیستمی دارایی عێراق چالاکانە بۆ مامەڵەی دارایی جیهان بگەڕێتەوە، پاراستنی بانکەکانی عێراقییش لە سزاکان و بێبەشکردنیان لە مامەڵەکردن بە دۆلار پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
پەیوەست بە دەنگۆی داخستنی هەژماری بانکی هاووڵاتیانی خەڵکی سووریاش لە بانکەکانی عێراق، وتی، ئەویش ئەو دەنگۆیەی بیستووە، بەڵام لە ڕاستی هەواڵەکە دڵنیا نییە، ئەگەریش ئەوە دەنگۆیە ڕاست بێت ڕەنگە پەیوەندی بە ڕێککارەکانی خەزێنەی ئەمریکاوە هەبێت، بەڵام لای ئەوان هەر کەسێک زانیاریی و سەرچاوە داراییەکانی ڕوون بن، جا سووری بێت یان خەڵکی وڵاتانی دیکە بێت، پێشوازییان لێدەکەن و هاوکارییان دەبن.
دڵنیاییشیدا لەوەی یەدەگی بانک و زێڕی وڵات لە ئاستێکی باش دایە و هیچ نیگەرانییەک لەسەر کێشەی دارایی و پارەی نەختینەیی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا