دامەزراندن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
دامەزراندن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەكات

وێنەی کارمەندێکی کۆمیسیۆن لەگەڵ دەنگدەرێک. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز 

 

لە 3ی مانگی داهاتوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ چاودێریکردنی سندووقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی 2025.11.11 دیارییکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی سێشەممە 2025-06-03، خۆتۆمارکردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بە وتەی غەلای، فەرمانبەرانی حکومی، دەرچووان و خوێندکارانی پەیمانگە و زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ چاودێکردنی سندووقەکانی دەنگدان تۆمار بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 20ی ئەم مانگە، کۆمسیۆن لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنا، لیژنەکە دیاریکردنی میکانیزمی هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان پێ ڕاسپێراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ