سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت

شەیری بکە لە:
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سوودانی داوای لە ئێران کردووە بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکەکەیدا بۆردوومان نەکات و تارانیش بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە.

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە گرژیی و پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە، عێراقیش ترسی هەیە لەوەی گرژییەکان بۆ ناوخاکی وڵاتەکەی بگوازرێنەوە ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایش و دۆخی ئابووری عێراق دروست دەکات.

زانیاریی تایبەت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە ئێران کردووە، بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بۆردوومان نەکات. هاوکات فشار لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات کە هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکەن و ئەمریکا ئیستیفزاز نەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای عێراق لەمبارەیەوە قسەی کردووە و دەڵێت، ئێران بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە، هەرچەندە ئێران تووڕەیە لەوەی ئیسرائیل خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کە هەموو لایەنە شیعەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، بەپەلە کۆبوونەتەوە.

ئەو مانایەی دەگەیێنێت: حکومەتی عێراق ترسی هەیە لە شەڕێکی گەورەی هەرێمییەوە تێوەبگلێت و خاکی وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنە ناکۆک و دژبەیەکەکان، بۆیەش لەلایەک فشار لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات تا هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات عێراق لە پریشکی ئاگری ڕووبەڕووبوونەوەکانیان بەدووربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ