مانگی حەوت زیاتر لە 30 گەڕەكی هەولێر ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایان پێدەگات
- هەواڵ
- 28 ئایار

کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان نوێترین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو ئاشكرا دەكات و ئاڤا میدیاش ناوی ئەو گەڕەكانە بڵاو دەكاتەوە كە مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاوی پڕۆژەكەیان پێدەگات.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی هاتبوون و ئەم هاوینە ئاوی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە دەگاتە گەڕەکەکان و تا 30 ساڵی دیکە کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو، بەردەوامە و ئێستا 78%ـی كۆی گشتیی پڕۆژەكە تەواو بووە، پڕۆژەكە لە دوو هێڵ پێكدێت و لە مانگی حەوتی ئەمساڵ هێڵێكیان تەواو دەبێت و ئاوی پڕۆژەكە دەگاتە دەیان گەڕەكی شاری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان لە مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاو دەگاتە ئەو گەڕەكانەی دەكەونە نێوان گوندی ڕەشكین تاوەكو ڕێگای كۆیە، لە دەرەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا ئەو گەڕەکانەی مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایان پێ دەگات ئەمانەن:
ڕەشکین
32ـی پارک
توڕەق
شاری ئالان
شاری دیاری
باغومنارە
مامزاوە
قەتەوی
گەڕەکی ژیان
ڕۆشنبیری
نالی
فەرمانبەران
زەیتوون سیتی
دارەتوو
بنەسڵاوە
هیران سیتی
ئاڵتون سیتی
گەلاوێژ
سەرکەوتن
ئاوێنەی شار
بێرکۆتی نوێ
تەعجیلی نوێ
پێنج و حەفت و هەشتی حەسارۆک
هاوکاری
کەسنەزان
زیلان
لاوان
ئایندەی دوو
ئەندازیاران
قەرەبوو
ئاشتی
قەڵاتی نوێ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای گوندی زەڵم چاک دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لەسەر ڕاگرتنی مووچە چوار گوشاری لەبەردەمە بەرامبەر بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای گوندی زەڵم چاک دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لەسەر ڕاگرتنی مووچە چوار گوشاری لەبەردەمە بەرامبەر بەغدا