
دیمەنێکی سەوزای دەڤەری پشدەر
ئاڤا نیوز
لە سنووری دەڤەری پشدەر دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی و دارستانەکان زیادی کردووە، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەریش ئاشکرای دەکات، 24 زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە دارستان و ناوچە سەوزاییەکانی سنووری پشدەر، لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتووەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و بەشێوەی نایاسایی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەهێنرێن و کراون بە ڕەز و باخ.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین نووسراوی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو سەرپێچیکارانەی کە زێدەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتیی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی مافی گشتی لە فەرمانگەی داواکاری گشتیی ڕاپەڕین دەستی بە ڕێکاری یاسایی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی زێدەڕۆیی سنووری پشدەر، ژمارەیەک سکاڵای یاسایی بەرامبەر کەسانی سەرپێچیکار جووڵاندووە، داواشی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دەکات، بەرامبەر ئەو بابەتە جددی بن و کەمتەرخەمی و چاوپۆشی لە کەسانی سەرپێچیکار نەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون