
دیمەنی شاری سلێمانی لەگەل لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە 14 گەڕەک و چوار شاری نیشتەجێبوونی سلێمانی و بە هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجەکە ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کارەبای سلێمانی ئەو گەڕەکانەی لە ئەمڕۆوە کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییان پێ دەگات و هەموویان لە 30 فیدەرەوە کارەبا وەردەگرن ئەمانەن: (کازیوە یەک و دوو، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارە بەرزە، تووی مەلیک، عەلی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان، ئیسڵاح، ئیبراهیم ئەحمەد نزیک مزگەوتی بەهەشت، سەرکارێز پشت ئامادەیی سلێمانی کچان) هاوکات ئەو چوار سیتیەی لە ئەمڕۆ ئێوارەوە کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری، ئەمانەن (گۆیژە سیتی، شاری خەونەکان، شاری دایک، گوندی ئەڵمانی 3).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی لەم قۆناغە کارەباکەیان دەبێتە کارەبای بەردەوام، بریتییە لە 25 هەزار و 813 هاوبەش ئەو ژماریەش 23 هەزار و 733 ماڵ دەگرێتەوە کە دوو هەزار و 80 شوێنی بازرگانییان تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات