فەرەنسا جگەرەکێشان لە زۆربەی شوێنەکان قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
فەرەنسا جگەرەکێشان لە زۆربەی شوێنەکان قەدەغە دەکات

وێنەی کەسێک کە جگەرەی بەدەستەوەیە

ئاڤا نیوز

فەرەنسا جگەرەکێشان لەو شوێنانە قەدەغە دەکات کە منداڵان سەردانی دەکەن، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئازادی جگەرەکێشان تا ئەو کاتەیە کە منداڵەکان ئازادی هەڵمژینی هەوای پاکیان پێشێل نەکرێت.

وێنە گەورەکە: حکومەتی فەرەنسا لە پلانیدایە جگەرەکێشان لەو شوێنانە قەدەغە بکات کە منداڵان سەردانی دەکەن لەوانە، کەناراوەکان، پارک و شوێنی وەستانی پاس.

لێدوانی فەرمی: کاسرین ڤاوترین، وەزیری تەندروستی و خێزانی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە دیاردەی جگەرەکێشان لەو شوێنانە نەمێنێت کە منداڵانی لێیە و ئازادی جگەرەکێشان بوونی نامێنێت کاتێک مافی منداڵان بۆ هەڵمژینی هەوای پاک دەستپێدەکات.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە یەکی مانگی حەوت حکومەتی فەرەنسا جگەرەکێشان لەو شوێنانە قەدەغە بکات کە منداڵان سەردانی دەکەن و هەر کەسێکیش بڕیارەکە پێشێل بکات بە بڕی 154 دۆلار سزا دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 62%ی هاووڵاتیانی فەرەنسا لەگەڵ ئەوەدان جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە بکرێت، کە ساڵانە 75 هەزار هاووڵاتی فەرەنسی بەهۆی جگەرەکێشان و کاریگەرییەکانی گیان لەدەستدەدەن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ