لۆگۆی (وەزارەتی دارایی عێراق - وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی ڕوونكردنەوەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەوەی كە وەك پێویست پابەندی ڕادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بە حكومەتی فیدراڵی نەبووە، هاوكات پابەندی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران نەبووە و نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی بە كۆمپانیای سۆمۆ نەداوە.
وێنە گەورەكە: دوای نووسراوێكی دوێنێی وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوەکەی دارایی عێراقی دایەوە و بڕیارەکەی بە دژە دەستوور و خەملاندنی تاكلایەنانە، وەسف کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی ڕوونكردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و هەرێمی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە وەك پێویست پابەندی ڕادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بە حكومەتی فیدراڵی نەبووە، هاوكات پابەندی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران نەبووە.
بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی عێراق، یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵەكانی 2023، 2024، 2025 ژمارە 13ـی ساڵی 2023، هەروەها بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 و هاوپێچەكانی (269/ئیتیحادی/2023) كە لە 21-2-2024 دەرچووە، بە ئاشكرا و ڕوونی، هەرێمی كوردستانی پابەند كردووە بە ڕادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بۆ حكومەتی فیدراڵی، لەبەرامبەر ئەوەدا وەزارەتی داراییش تەمویلی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات.
وەزارەتی دارایی پاكانە بۆ خۆی دەكات و دەڵێت، ئێمە پابەندی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی بووین و حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە، جگە لەوەش هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵی نەكردووە، هاوكات پابەندی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبووە بەو شێوەیەی كە یاسا و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، دیاری كردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیاریەتی پێشێلكردنی یاسا و بڕیاری دادگا لەئەستۆ دەگرێت و پابەندە بەوەی مووچەی مووچەخۆران بدات، بەو پێیەی داهاتە فیدراڵییەكانی ڕادەست نەكردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەش تۆمەتبار دەكات كە نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە وەك ئەوەی یاسا پابەندی كردووە، ئەمەش زیانی چەندین تریلیۆن دیناری لە داهاتی گشتی داوە.
ڕوونکردنەوەی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، دەبووایە بەپێی یاسای بووجە ئەمساڵ 2025 نزیكەی 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 576 ملیۆن دینار لەلایەن بەغداوە نێردرابا، بەڵام وەزارەتی دارایی تەنیا بڕی 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن دیناری ناردووە، ئەوەی كە لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق ماوەتەوە، پێویستە ئەمساڵ 9 تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق لەکاتێکدایە:
٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنی مووچە کە سەرەتای ئەمساڵ لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆ کرا، مانگانە 50%ی داهاتی نانەوتی ڕادەست کردووە.
٠ پڕۆژەی هەژماری منیش بۆ بەبانکیکردنی مووچە بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە.
٠ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتیش تاوەکو ئێستا وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و حکومەتی عێراق ئامادە نییە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان دابین بکات. تەنانەت ساڵی 2024 بڕی 12 ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستان بێ بەرامبەر ڕادەستی بەغدا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێمەش چەکی ئەتۆمی قبووڵ ناکەین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری مۆربوونی چاوی ئیلۆن مەسک ئاشکرا کرا
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری عێراق، لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەسەر یەك مێز كۆ دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
29 ئایار
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراق زیاتر دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پێنشیازێکی بەغدا بۆ مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری: لە دوو ڕۆژدا چارەنووسی مووچەی خەڵکی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
د.عەبدولحەكیم خەسرەو: بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بنەمایەكی نییە