
هەڵویستی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان دوای بڕینی قووتی هاووڵاتییانی لەلایەن بەغداوە، چوار کارتی گوشاری لەبەردەمە کە بەکاری بهێنێت وەکو هەڵوێست وەرگرتنێک بەرامبەر ئەو بڕیارانە، ئاڤا زانیویەتی ئەگەر تا جەژن مووچە نەنێردرێت، هەرێم هەڵوێستی جددی و تووند وەردەگرێت، هاونیشتمانیان و لایەنە سیاسییەکانیش بە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی حکومەتی عێراق زووڵم دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتی ویەکێتییەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت و زووڵم لە خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەڵوێستی تووندی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە حکومەتەکانی عێراق بەردەوام هەڵویستی دژیان بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان نواندووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک قووتی ژیانی هاووڵاتیانی عێراق وەکو کارتی فشار بەکارنەهێناوە، لەوانەش گرتنەوەی ئاو و بڕینی کارەبای نیشتمانی کە زیانی تەنها بۆ خەڵکی مەدەنییە.
هەڵوێستە سیاسییەکانی بەغدا بەرامبەر بڕینی قووتی هاونیشتمانیانی کوردستان:-
- لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، عێراق بڕیاری دا هەرچییەکی بۆ بکەی سوودی نییە و مووچە و قووتی خەڵکی کوردستانی بڕی.
- دوای ڕێککەوتن و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و هەموو شتێک، سوودانی بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چیتر نەنێرێت.
- ئەمە بڕیارێکی پڕ لە ڕق و قینە و دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستانە، ناهێڵن نەوت هەناردە بکرێت، بودجە نانێرن، مووچەش ڕادەگرن.
- مووچەی خەڵکی کوردستان بە بڕیاری سیاسی لە بەغداوە ڕاگیراوە.
هەرێمی کوردستان دەتوانیت چ هەڵوێستێک بەرامبەر بەغدا بنوێنێت؟
- سەرکردایەتی سیاسیی کورد و لایەن سیاسییەکان دەتوانن بە یەکهەڵوێستی بیر لە بەکارهێنانی کارتەکانی فشار بەرامبەر عێراق بکەنەوە.
- کورد چەندین فشاری سیاسیی بەدەستەوەیە کە دەتوانیت بەرامبەر بەغدا بەکاریان بهێنێت، گرتنەوەی ئاو و بڕینی کارەبا و بەکارهێنانی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا.
- هەروەها بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو و کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.
کارتەکانی گوشاری هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەغدا چین؟
یەکەم: بەکارهێنانی پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا
-ئەمریکا دەتوانێت فشارێکی زۆر لەسەر بەغدا دروست بکات، ئێستا ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی باڵا پشتیوانێکی بەهێزی هەرێمی کوردستانە.
- هەرێمی کوردستان بەرژەوەندی بۆ ئیدارەی ترەمپ درووست کردووە.
- لە دواین پەیامی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە برهودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
- پێشتریش کاتێک مەسرور بارزانی لە ئەمریکا بوو، مارک ڕۆبیۆ وتی: ئێمە بەڕوونی و ڕاشکاوی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئەمریکا، مەرجێکی سەرەکیمان هەیە؛ ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی بپارێزێت، ڕێگە لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان نەگرێت.
دووەم: بڕینی کارەبا لەسەر عێراق
- دوو کۆمپانیای هەرێمی کوردستان کارەبا بۆ چەند پارێزگایەکی عێراق دابین دەکەن.
-بەبڕینی ئەو کارەبایە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی وزە دەبێت، بەتایبەت ئەم هاوینە چونکە ئەمریکا قەدەغەی کرد کە عێراق چیتر غاز لە ئێران بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
سێیەم: گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکانی کوردستان
- عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە و هاوینێکی سەخت و تاقەتپڕوکێنی لەپێشە.
- عێراق ئەمساڵ کەمترین ئاوی گلدراوەی هەیە.
- دانیشتووانی عێراق ئاوی شیرینی هەرێمی کوردستان بۆ خواردنەوە و ئاودێری کشتووکاڵی بەکاردەهێنن.
- ئاوی زێی گەورە و زێی بچووک، دیجلە و خابوور و سیروان و ئەمانە هەموویان بە لقەکانیانەوە دەچن بۆ عێراق.
- سێ لەسەر چواری ئاوی عێراق سەرچاوەکەی هەرێمی کوردستانە.
- ئەگەر هەرێمی كوردستان هەر ڕێگرییەك بكات ئەوا كارەساتی گەورە ڕوو لە عێراق دەكات.
- تەنها لە بەنداووی دووکان و دەربەندیخان ڕۆژانە هەشت ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە بۆ عێراق.
چوارەم: کشانەوە هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق:
- کشانەوەی لە حکومەت و بەشداریی نەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاری مانگی 11 ئەمساڵ بکرێت.
- بە کشانەوەی کورد لە بەغدا پڕۆسەی سیاسی لە عێراق تێکدەچێت.
- کورد پێکهاتەی سەرەکییە لە پڕۆسەی سیاسی و بڕیاردان.
- کورد لە بەغدا 24 پۆستی سیادی بەدەستەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن