یەکەم پەیام لە ئەمریکاوە لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە
- هەواڵ
- 29 ئایار

ئاڤا نیوز
دوای ڕاگرتنی قووتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بۆ عێراق دەنێرێت و دەڵێت: پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، تووخمێکی زۆر گرنگە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق.
وێنە گەورەکە: دوا بەدوای بڕیاری ڕاگرتنی پشکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، کاردانەوەی سیاسی ناوخۆی و عێراقی و جیهانیشی لێکەوتەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لە بەغدا بە یەکدەنگ ئەو هەڵوێستەیان سەرکۆنە کرد و داوای هەڵوێست وەرگرتنیان لە سەرجەم وەزیر و کاربەدەستانی کوردیش کرد لە کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، کە هەڵوێستی جددی بنوێن بەرامبەر ئەو بڕیارانەی بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ عێراق دەنێرێت و باس لەوە دەکات، هانی بەغدا و هەولێر دەدەین ماف و شایستە دەستوورییەکانی یەکتر بدەن و بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ڕادەستکردنی خێرای شایستە داراییەکان ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی عێراق مەبەستییەتی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکاتە پێشینەی کارەکانی.
ئەم هەنگاوە ژینگەیەک بۆ کۆمپانیاکان دروست دەکات کە خوازیار بن وەبەرهێنانی تێدا بکەن، هاوکات ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە.
پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، وەک تووخمێکی زۆر گرنگ لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەم دواییانە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا میوانداریی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی کرد، تیشکی خستە سەر گرنگیی هاوکاریی بەردەوامی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ناوچەکەدا.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن