بەشە ڕاوێژكارییەكان و هۆڵەكانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر دادەخرێن
- تەندروستی
- 30 ئایار

باڵەخانەی نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی شاری هەولێر ئاگادار دەكرێنەوە كە سەرجەم بەشە ڕاوێژكارییەكان و هۆڵەكانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەك بە هۆی نۆژەنكردنەوەوە دادەخرێن.
بڵاوكراوەی فەرمی: نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی سێشەمەوە 2025-06-03، تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە 2025-06-09، سەرجەم ڕاوێژکارییەکانی ناو نەخۆشخانەی ڕزگاری و هۆڵەکانی نەشتەرگەری دادەخرێن بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەكە ئاماژەی بە ئەوە داوە كە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و بەبێ دابڕان بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستیی لە خزمەت هاووڵاتیان دەبێت، هەروەها سەرجەم بەشەکانی (نەشتەرگەری فریاکەوتن، سەنتەری هەرس و جگەر، سەنتەری ئۆنکۆلۆجی (شێرپەنجە)، سەنتەری هاوچەرخ ، سەنتەری هەناسە ،کۆگای دەرمان، دەرمانخانەی فریاکەوتن، تیشکی لەرەلەری موگناتیسی (MRI) و تیشکی (CT Scan) بەردەوامن لە کارەکانیان و ڕاییکردنی کاروباری نەخۆش و هاووڵاتیان.
باكگراوند: نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری گەورەترین نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاریی پارێزگای هەولێرە، کۆی ژمارەی قەرەوێڵەی هەموو بەشەکانی دەگاتە 500 قەرەوێڵە، لەو ژمارەیە (8) دانەیان تایبەتە بە چاودێریی چڕ و (27) قەڕەوێڵەی بۆ نەخۆشییەکانی گرێ (ئۆنکۆلۆژی) تەرخانکراوە، نەخۆشخانە (14) بەشی کلینیکی هەناوی و نەشتەرگەری لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز