براوەیەكی نۆبڵی ئاشتی: دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ گوشار خستنەسەر چالاكوانان، منداڵەكانیان زیندانی دەكەن
- هەواڵ
- 30 ئایار

شیرین عەبادی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
ئاڤا نیوز
چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤی ئێران كە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی ئێران، بۆ گوشار خستنەسەر چالاكوانان، منداڵەكانیان دەچەوسێنێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: شیرین عەبادی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تێلیگرام' نامەیەکی ئاڕاستەی سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان 'یونسێف' کردووە و هۆشداری داوە لەوەی حكومەتی ئێران، یەكێك لە ڕێگەكانی گوشارخستنەسەر چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی، چەوساندنەوەی منداڵەكانیانە، لەڕێگەی دەستبەسەركردنیان، بەئامانجی بێدەنگكردنی باوك و دایكیان لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتداران.
لێدوانی فەرمی: چالاكوان شیرین عەبادی، ڕایگەیاندووە، جێی نیگەرانیە هێشتا سزای لەسێدارەدان دەرهەق بە نەوجەوانانی خوار تەمەنی 18 ساڵی، لە ئێران جێبەجێ دەكرێت، كەچی لقی ئێرانی ڕێكخراوی یونیسێف كە ئەركی داكۆكیكردنە لە مافەكانی منداڵ، لێی بێدەنگە و بە ئەركە یاسایی و ئەخلاقییەكانی هەڵناستێت.
دووپاتیشی كردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران، منداڵانی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی دەستگیردەكەن و لە زیندان دەیانهێڵنەوە، بۆ ئەوەی گوشار لەسەر باوك و دایكیان دروست بكەن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، نەوجەوانێكی تەمەن 17 ساڵی بە ناوی نیما خەندانی، کە کوڕی 'نەسرین سەتوودە' پارێزەر و چالاکوانی دیاری مافەکانی مرۆڤە لە ئێران، بەتۆمەتی بێرێزیکردن بە پاسەوانی زیندانی ئەوین، لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە و زیندانی كراوە، ئەوەش لەكاتێكدا باوكی ئەو منداڵەش بەهەمان شێوە بە تۆمەتی سیاسی، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە و ئێستا لە زیندانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە