
ئاڤا نیوز
هاوتەریب لەگەڵ شارەكانی دیکە، جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە سنووری شاری سلێمانی بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ئێستا دانیشتووانی 28 گەڕەكی شارەكە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێرین و كار بۆ گەیاندنی پڕۆژەكە بۆ ژمارەیەك گەڕەكی دیكەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات، لە بەشێکی زۆری شارە گەورەکان دەستی پێكردووە. بڕیاریشە لە کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە هەموو هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی لە شاری سلێمانی، دانیشتووانی 10 گەڕەك بوونە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری كە بریتین لە 13 هەزار هاوبەشی كارەبا، چەند ڕۆژێكیشە كە قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە كۆتایی هاتووە كە تیایدا 18 گەڕەك و شاری نیشتەجێبوون بوونە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
- کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی لە قۆناغی دووەم لە شاری سلێمانی کارەباکەیان بووە 24 كاتژمێری, بریتین لە 25,813 هاوبەش کە 23,733 ماڵ و 2,080یان بازرگانین.
- ئێستا بە هەردوو قۆناغەكە 37 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سلێمانی كارەباكەیان بووە بە 24 كاتژمێری.
- ئێستا لە 30 فیدەری دیكەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی كارەبای ژمارەیەك گەڕەكی دیكەی سلێمانی بكرێن بە 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات