سیناتۆرێکی ئەمریکا: دەبێت مووچە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بدرێن
- هەواڵ
- 31 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - جاکی ڕۆزن، سیناتۆری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە 31-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە جاکی ڕۆزن، سێناتۆری ئەمریکی کرد و هەردوولا تاوتوێی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکەیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی و سەرکەوتنی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هەروەها گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە