یەکەم هەڵوێستی سوودانی و لەتیف ڕەشید لەبارەی مووچە: دەبێت کێشەکە لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێت
- بزنس
- 31 ئایار

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و د.. لەتیف ڕەشید، وێنە: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم هەڵوێستیان لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند، جەخت دەکەنەوە دەبێت کێشەکە بەشێوەیەکی ڕیشەیی لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر و بەغداوە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوامن و فشار دەکرێت ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت، حکومەتی کوردستان و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پەیامیان بۆ بەغدا ناردووە و جەختیان کردووەتەوە ڕاگرتنی مووچە قبوڵ ناکەن، هەڵوێست وەردەگرن و ڕەنگە بگاتە کشانەوەش لە حکومەت و پرۆسەی سیاسیی عێراق، داواش لە نوێنەرانی کورد کراوە هەڵوێستی تووندیان هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانیش گفتوگۆ کراوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: بەپێی دوو ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دیدارەکەدا:
٠ جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، وەک لە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
٠ جەخت لەسەر گرنگی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کراوەتەوە.
٠ جەخت لە گرنگی یەکخستنی ڕیزە نیشتمانییەکان کراوەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات.
٠ جەخت لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان کراوەتە وەک پایەیەکی بنچینەیی پرۆسەی دیموکراسی.
باکگراوند: کۆتایی هەفتەی ڕابردوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی و بە هێنانەوەی چەند بیانوویک ڕایگەیاند چیتر مووچە بۆ خەڵکی کوردستان نانێرێت، بەمەش مەترسی کەوتە سەر 8 مووچەی ئەمساڵ، ئەم بابەتەش لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، لە هەولێرەوە پەیامی تووند بۆ سوودانی و بەرپرسانی عێراق نێردرا تا پێش جەژن کێشەکە چارەسەر بکات، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش وێڕای ئەوەی داوایان لە سوودانی کرد کێشەکە چارەسەر بکات، داوایان لە سەرۆککۆمار و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق کرد هەڵوێست وەربگرن و ئەم دۆخە قبوڵ نەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت بەغدا ئەمساڵ 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 576 ملیۆن دینار تەنیا بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام تەنیا بڕی 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن دیناری بۆ 4 مانگ ناردووە و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت مووچەی 8 مانگی داهاتوو کە دەکاتە 9 تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن دینار نانێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت