
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
ئەمریکا نیگەرانە لە وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست و دەڵێت، قبووڵ نەکراوە و پێویستە حەماس پێشنیازەکە قبووڵ بکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بە پێشنیازی ئەمریکا ڕازی بووە و حەماسیش داوادەکات ئەمریکا گەرەنتی دەستبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی حەماس کە ئاگاداری دانوستانەکانە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، حەماس لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیر وەڵامی پێشنیازی ئەمریکای بۆ ئاگربەست داوەتەوە و وەڵامەکە ئەرێنییە، بەڵام بە جەختکردنەوە لەسەر دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل و ئازادکردنی 10 بارمتەی ئیسرائیلی بە سێ قۆناغ.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، وەڵامی حەماسم بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا بەدەستگەیشتووە و بە تەواوی قبوڵ نەکراوە و تەنیا بەرەو دواوەمان دەبات.
- "پێویستە حەماس ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات کە پێشکەشی دەکەین وەک بنەمایەک بۆ گفتوگۆکردن لەنزیکەوە کە دەتوانین دەستبەجێ لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێبکەین".
- "ئەوە تاکە ڕێگەیە کە دەتوانین لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتنێکی ئاگربەستی 60 ڕۆژە بکەین کە تیایدا نیوەی بارمتە زیندووەکان و نیوەی ئەوانەی مردوون دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و تێیدا دەتوانین لە گفتوگۆکردن لە نزیکەوە دانوستانی جەوهەری بە نیەتپاکییەوە ئەنجام بدەین بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن