
بازاڕی زێڕنگەران لە هەولێر;. وێنە محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە، لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتەوە 668 هەزار دینار.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەو سەقامگیرییەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کە مەترسی هەیە زیاتر فراوان بێت، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 350 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 668 هەزار دینارە. تەنها ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ 60 دۆلار بەرزبووەتەوە، هەر مسقاڵێکیش 8 هەزار دیناری چووەتە سەر.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ هێرشەکانی دوێنێ و شەوی ڕابردووی ئۆکراینا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ڕووسیا. ئۆکراینا دەڵێت زیانی زیاتر لە 7 ملیار دۆلاریان بە رووسیا گەیاندووە و نزیکەی 40 فڕۆکەیان تێكشکاندوون.
بە تەنیشت ئەم هەواڵەوە: لە هێرشە درۆنییەکەدا ئۆکراینا 117 درۆنی بۆمبڕێژکراوی بەکارهێناوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی BBC پێنج بنکەی سەربازی کراونەتە ئامانج و ئۆکراینا توانیویەتی لە سێ بنکەیان 100% ئامانج بپێکێت.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا ڕووسیا هیچ وەڵامێکی فەرمی ئۆکراینای نەداوەتەوە، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ڕەنگە وەڵامی ئەمجارەی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا جەرگبڕ بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئیستەنبووڵ لەبارەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ کۆببنەوە.
ئەمە جاری دووەمە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئۆکراینا هێرشی درۆنی بکاتە سەر ڕووسیا، هەفتەی ڕابردوو درۆنەکانی ئۆکراینا توانیان خۆیان بگەیەننە فڕۆکەکەی پووتین، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە وەڵام درانەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەموو ئەم ڕووداوانە کاریگەرییان کردووەتە سەر نرخی زێڕ و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە بەمشێوەیە، ئەوا پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت