مەععسوومە میربەگی، منداڵێکی وونبووی هەڵەبجە - نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
کچێکی وونبووی هەڵەبجە دوای نزیکەی 34 ساڵ لە ئاوارەبوونی بۆ ئێران، دەگەڕێتەوە کوردستان و بەدوای کەسوکارەکەیدا دەگەڕێت، بۆئەوەی پێیان شادببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئافرەتێک بە ناوی "مەعسوومە میربەگی" کە لە تەمەنی 10 مانگییەوە لە کاتی کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 وونبووە، دوای ئەو هەموو ساڵە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و بەدوای خێزان و ڕەچەڵەکی خۆیدا دەگەڕێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڵگەکاندا باسکراوە، مەعسوومەش پشتڕاستی دەکاتەوە لە ناوچەی "گیلان غەرب" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپێکدا بووە بە ناوی "کەمپی هەڵەبجەیییەکان". لەوێ پاسدارێک دۆزیویەتییەوە و ڕادەستی بەرپرسی بنکەی سوپای کردووە لەو ناوچەیەدا. دواتر بە خانەی بێسەرپەرشتانی سپاردووە و پاشان بە خێزانێکی ئێرانی دراوە بۆ بەخێوکردن.
لێدوانی فەرمی: مەعسوومە دەڵێت، لە ساڵی 2012دا خێزانە ئێرانییەکە پێیان گوتووە کە ئەو منداڵی ڕاستەقینەی خۆیان نیە و کوردی عێراقە. کاتێک ئەم هەواڵەی زانیوە، دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای بەڵگە و زانیاریدا لە ئێران.
- مەعسوومە هەتا ساڵی 2018 بۆی ڕوون بووەتەوە کە خەڵکی باشووری کوردستانە و دواتر هاتووەتە کوردستانی عێراق بۆ ئەوەی بەدوای خێزانەکەیدا بگەڕێت. وەک خۆی دەڵێت، سێ چوار ساڵە هەوڵدەدات و دەگەڕێت، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک پێویست هاوکاریی ناکەن و "ئەمڕۆ یان سبەی" پێ دەکەن.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە پەیوەندی بە گۆران مادەوە کردووە کە پارێزەری ئەم ئافرەتەیە، پێی ڕایگەیاندووە، "مەعسوومە ئێستا پەنای بۆ ئێمە هێناوە کە کەیسەکەی وەک پارێزەرێک لە ئەستۆبگرین. ئێمەش خۆبەخشانە تێچووی هاتووچۆ و مانەوەیان دەگرینە ئەستۆ و داوامان کردووە لێرە بمێنێتەوە هەتا بزانین کەسوکاری دەدۆزنەوە یان نا".
گۆران باسی لەوەشکردووە، مەعسوومە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە و لەگەڵ هاوسەر و خاڵە ئێرانییەکەی کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری.
لەلایەکی دیکەوە: لوقمان عەبدولقادر، بەرپرسی کۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە، بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاندووە: ئەو خانمە منداڵی هەڵەبجە نیە، منداڵە ونبووەکانیان پەیوەستن بە کاتی کیمیابارانەوە، ئەم ئافرەتە لە ساڵی 1991 لە کاتی کۆڕەوەکەدا دۆزراوەتەوە، لە کەمپی گیلان غەرب بووە لە نزیک گەرمییان، چونکە ئاوارەی هەڵەبجە لەو ناوچەیە نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەكۆی 211 منداڵی ونبووی هەڵەبجە تاوەکو ئێستا تەنیا 10 کەسی دۆزراونەتەوە و بە خێزانەكانیان شادبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی 200 منداڵی دیکە دیار نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە