
دیمەنی پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سزای غیابی 15 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی لقی بانکێکی ئەهلی لە کەرکووک دەرکراوە، لەسەر "دزینی" بڕە پارەیەک.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستکە، بڕیارەکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکووکەوە دژ بە تۆمەتباری هەڵاتوو "نەمیر خەلیل محەمەد عەلی سەعید داودی" دەرچووە، کە وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی لقی بانکێکی ئەهلی لەناو یەکێک لە زانکۆکانی ناحیەی پردێ لە کەرکووک کاری دەکرد.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی دەستەی دەستپاکی، تۆمەتباری هەڵاتوو بڕی 234 ملیۆن و 945 هەزار دیناری عێراقی دزیوە کە کرێی خوێندنی مانگەکانی (کانوونی دووەم و شوباتی ساڵی 2022)ـی خوێندکارانی زانکۆ بووە.
ڕێوشوێنەکان: جگە لە بڕیاری 15 ساڵ زیندانیکردن، فەرمانی گرتن، قەدەغەکردنی گەشتکردن، دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانی، لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی شەش بەڵێن بە ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دەدات
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بنێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 14 فڕۆکەی مەدەنی دەکڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک درێژکرایەوە