
کۆبوونەوەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای هەولیر
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر، وێڕای ئامادەكاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، داوایەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئەمرۆ سێشەممە 2025.6.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگاكە ئامادەی بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا وەک ئامادەکاریی بۆ جەژنى قوربان، لیژنەکانی قائیمقامییەتەکان و بازرگانی ڕاسپێردران لە نزیکەوە چاودێرى بازاڕ و نرخ و کوالێتى کەلوپەل و پێداویستییەکانى هاووڵاتیان بکەن.
- لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە مەترسییەکانى (تای خوێنبهربوون) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی زۆر مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و له ڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه، گفتوگۆ کرا. لەو بارەیەشەوە داواکرا هاووڵاتییان بۆ سەلامەتى تەندروستى خۆیان و ماڵ و منداڵ و کەس و کاریان قوربانى لە بەردەم دوکان، سەر شەقام، گەڕەک و کۆڵانەکان نەکەن و ئاژەڵ لە کوشتارگەکان بە پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت و بکرێتە قوربانى.
- سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ لە ڕۆژانى جەژن و پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت و سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتییان، کۆبوونەوە جەختی لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سێ کەس لەکاتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سێ کەس لەکاتی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە