
باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ڕێنمایی تایبەت بە جەژنی بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند، بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 4-6-2025، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژن دا، کاری پێویست بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
1. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین و خولاو، پەرستار، کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە کاتژمێر 08:00ی سەرلەبەیانی تاکو 08:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ڕەوانە بکرێت.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ڕەوانە بکرێت.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و 'مستلم'ی بەشەکان کراوە بێت، وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن، هەموو سەردان و زانیارییەکانی تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێر بەردەوام دەبن، هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری دادەنێت.
15. خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوەبێت.
16. تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی، لە بەدواداچوونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبن.
17. تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤیتەرنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ و مەرجە تەندروستییەکانیان بکەن.
18. بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کۆنترۆلکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بکرێت.
19. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
20. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیارییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو دابنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئەم خواردنەوانەی بەیانییانەوە شەکری خوێنت هاوسەنگ بکە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
قوربانییەکی زیندووی هەڵەبجە، 36 ساڵە چاوەڕێی چارەسەرە و بەرپرسان بێدەنگن