عێراق: لە ساڵێکدا زیاتر لە دوو هەزار و 700 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە
- هەواڵ
- 4 حوزەیران

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2024، زیاتر لە دوو هەزار 700 کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە و ئاماژە بەوەشدەکات کە 78%ـی ڕووداوەکان هۆکارەکەی شۆفێر بووە.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی پلاندانانی عێراق گرنگترین ئامار و داتاكان سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی 2024ـی بەراورد بە ساڵی 2023 ئاشکرا دەکات، بەپێی داتاکان ڕێژەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ 10٪ کەمیکردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانان، لە ڕاگەیێنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ماوەی ساڵی 2024، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، 11 هەزار و 763 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 103 ڕووداوی کوشندە بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 719 کەس کە دوو هەزار و 235ـیان لە ڕەگەزی نێر بوون کە دەکاتە 82٪ـی کۆی گشتیی گیانلەدەستدان. بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەکە کەمیکردووە، ئەوکات سێ هەزار و 19 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
- هەر لە 2024، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە 11 هەزار و 896 کەس بریندار بووبوون، بەراورد بە ساڵی 2023، ڕێژەکە 3.4٪ دابەزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کیێڤ بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری سێ بژاردەی کورد بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبرێتە کۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە جنێف
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کیێڤ بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری سێ بژاردەی کورد بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی دەدرێت بە گەشتیاران لە مەلەکردن لە ڕووبار و زێیەکان